٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبانی..رەوشەکە ئارامە و هیچ هێرشێک رووی نەداوە

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دەڵێت، ماوەی چەند رۆژێکە رەوشی کۆبانی تارادەیەک ئارامە و ھیچ ھێرشێک روینەداوە و تەنھا فڕۆکە جەنگیەکان مۆڵگەکانی داعش بۆردوومان دەکەن.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەکۆبانێ عەمید (شەوکەت مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ماوەی دوو سێ رۆژە رەوشی کۆبانی تارادەیەک ئارامە و ھیچ ھێرشێک روینەداوە و تەنھا فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بە بەردەوامی مۆڵگەکانی داعش بۆردوومان دەکەن و زیانیشیان پێدەگەینن، بەڵام قەبارەی زیانەکان نازانرێت.
عەمید (شەوکەت مزووری)گوتیشی،ماوەی چچەند رۆژێکە بەھۆی تێکچوونی کەش و ھەواو ھاتنی بەفر کەشی کۆبانی زۆر ساردە، رەنگە ھۆکاری وەستانی شەرەکەش ئەمە بێت.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی راشیگەیاند، لە ئێستادا لەتەنھا لە رۆژھەڵاتی کۆبانی کانی عەرەبان لە دەست داعش دایە ئەوەی دیکە ھەمووی لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدایە و ئازاد کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی 41رۆژە ئێمە لەکۆبانێن تاوەکو ئێستا ھیچ باسێک نییە کەی ئێمە بۆ پشوودان دەگەڕێینەوە بۆ ھەرێمی کوردستان وھێزێکی دیکە دێتە شوێنی ئێمە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار