٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزەكانی پێشمەرگە لە گوێڕ، بە تاكتیكێکی نوێوە تیرۆرستانی داعشیان شكاند

سەرچاوە: KDP.info

گوێر-KDP.info- جێگری سەرپەرشتیای گوێڕ و مەخموور ڕایگەیاند، هێرشەکەی تیرۆرستانی داعش لە گوندی سوڵتان‌ عەبدوڵڵاوە شكاوە و، نزیكەی 20 کەلەشیشیان لێ بەجێ ماوە و، چەند ترۆمبێلیشیان لێ سەقەت بووە."
د. ئاراس حەسۆ میرخان، جێگری سەرپەرشتیای گوێڕ و مەخموور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پاریی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم بەیانییە سەعات هەشت، تیرۆرستانی داعش لە گوندی سوڵتان‌عەبدوللاوە بەرەو یاڵەکە هێرشیان هێنا؛ بەڵام ئەم جارەیان پێشمەرگە بە پلانێكی نوێوە لێیان هاتنەوە دەست و، دوای دوو سەعات شکاندنیان."
د. ئاراس حەسۆ گوتیشی: "لاشەی نزیكەی 20 تیرۆرستی داعش لێرە کەوتووە؛ دژەتانكێک و هەمەرێكیشیان لێ بەجێ ماوە."
هەروا بێتەوە گوتیشی: "ئێمە دەمانزانی تیرۆرستانی داعش هێرش دەكەن، بە ئەنقەست لێ گەڕاین بێنە پێشەوە، ئینجا لە پشتەوە لێمان دانەوە؛ ئا بەو شێوە تازەیە شکاندنمان."
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار