گوێر.. پێشمەرگە لە قۆڵی گوێر دوو تانکی داعشی تێک شکاند

گوێر-KDP.info- داعش ئەم بەیانییە دیسان لە گوندی سوڵتانعەبدوڵاوە پەلاماری ھێزی پێشمەرگەی دا، بەڵام بە توندی لێیان هاتنەوە دەست و، تێکیان شکاندنەوە، زەرەرێکی چاکیشیان لێ دان.
عەقید (ناجی سیامەند) بەڕێوەبەری ئیدارەی فەرماندەییی بارزانی، بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیسان ئەم بەیانییە داعش لە گوندی مەلاعەبدوڵلای گوێڕەوە ھێرشێکی بەھێزی کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام، هێرشەکەیان سەری نەگرت، ئاخر پێشمەرگە قارەمانانە لێیان هاتنەوە دەست و، چاکیان شکاندن."
عەقید (ناجی سیامەند) گوتیشی: "پیشمەرگە دوو تانکیان لە داعش سووتاند و، تەرمێکیشیان پێ بەجێ هێشتن؛ ئێستا شەڕەکە دامرکاوەتەوە بەڵا، تەقەی دووراودوور هەر هەیە."
بڵند ئیبراھیم




