سەرۆک بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆككۆماری عێراق كۆبووەوە

هەولێر-KDP.info-ئەمڕۆ یەكشەممە 11ـی 1ـی 2015 لە سەلاحەدین (سەرۆک بارزانی) پێشوازی لە جێگری سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ (ئوسامە نوجەیفی) كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق خرایە بەر باس و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ كرا.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا جێگری سەرۆك كۆماری عێراق دەستخۆشی لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كرد بۆ ئەو سەركەوتنە مەزنانەی لەشەڕی تیرۆریستاندا بەدەستیان هێناوە و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە.




