٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەمڕۆ یەكشەممە 11ـی 1ـی 2014 سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (سەلیم ئەلجبووری)  لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (سەرۆك بارزانی) كرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پڕۆسەی سیاسی و بارودۆخی مەیدانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش خرایە بەر باس و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە (سەرۆك بارزانی) و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كرد بۆ ئەو سەركەوتنانەی لە بەرەكانی شەڕی دژی داعشدا بەدەستیان هێناوە.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆیشی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە پشتیوانی و هاوكارییەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.
 

هەواڵی پەیوەندیدار