٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵکە ئاوارەکەی جەلەولا و سەعدیە لە خوایان دەوێ بگەڕێنەوە، بەڵام میلیشیا شیعەکان ناهێڵن

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا ـkpd.infoـ سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، میلیشیا شیعەکان سەعدیەیان بە تەواوەتی داگیر کردووە و، ناهێڵن ھیچ ھێزێکی دیکە بچێتە ئەو شارۆچکەیەوە؛ لە جەلەولایشدا ئەوان زۆرینەن و، لە ھێزی پێشمەرگە زیاترن؛ تەنانەت ناهێڵین ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان.
سەرچاوەکە ــ کە نایەوێ ناوی بدرکێنین ــ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا میلیشیا شیعەکان بە تەواوەتی شارۆچکەی سەعدیەیان دابڕ کردووە و، ڕێ نادەنە ھیچ ھێز و، کەسێکیش بچێتە ئەوێ! تەنانەت لێ ناگەڕێن ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."
ئەو سەرچاوەیە دەیشڵێت: "هەڵبەت کۆمەڵە هێزێکی بچووکی پێشمەرگەیش هەن لە جەلەولادا، بەڵام میلیشیا شیعەکان زۆر زیاترن و، چییان بوێ، دەیکەن؛ هەر لە تاڵانەوە بگرە تا سووتاندنی ماڵی خەڵک؛ کەس ناتوانێ بەریان بگرێت؛ دۆخەکە زۆر خراپە و، خەڵک ناڕازینە."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار