عه‌رفات كه‌ره‌م: درەنگە! دەشێ مووسڵ ئازاد بکرێت.

هه‌ولێر ــ KDP.info ــ ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێ، ده‌بێ بە پەلە مووسڵ ئازاد بکرێت؛ ئەوەتا داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووەته‌وه ئامانج و، ده‌یه‌وێت هەرچییەکی پێ دەکرێت، له شه‌ڕی پێشمه‌رگەدا بیکات.
د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا، به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، داعش واز لە پەلاماردانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناهێنێت؛ هەر جارە و، بە فێڵێکی نوێ پەلاماری پێشمه‌رگه دەدات؛ به‌شێكی زۆری ئه‌و تاكتیكانه، سه‌ربازه‌كانی پێشووی ڕژێمی به‌عس و، گه‌وره ئه‌فسه‌رانی به‌عسیەکانی ناو داعش داده‌نێن؛ بۆیه هێرش و تاكتیكی لەو چەشنەیان هەیە.
گوتیشی: "ده‌بێت خێرا شاری مووسڵ ئازاد بكرێت؛ هەتا ئه‌و شاره ئازاد نه‌كرێت، داعش لە کۆڵ هه‌رێمی كوردستان و، پێشمه‌رگه نابێتەوە؛ ده‌بێت خەڵکی هه‌رێمی كوردستان چاک تێ بگەیێنین کە داعش چەندە مەترسیدارە؛ وا بە نیازە ناوچه‌كه وێران بكات ".
عەرفات دەڵێتیش: "کە مووسڵ ئازا بکرێت، پشتی داعش ده‌شكێت و، توانای جیهادیان نامێنێت."




