٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مانگی سووری نێودەوڵەتی: کوردستان زۆر مرۆڤدۆستانە پێشوازی لەو ژمارە زۆرەی ئاوارە کردووە

سەرچاوە: KDP.info

 پیتەر ماورەر، سەرۆکی سوورەخاچی نێودەوڵەتی، سەردانێکی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانی کرد و، لەوێ بە بەرچاوی سەرۆک و، جێگر و، سکرتێری پەرلەمانی کوردستانەوە گوتی: "هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا تایبەتمەندیی خۆی هەیە؛ لەگەڵ ئەو قەیرانە گەورە داراییەی کوردستانیشدا، ئێوە زۆر مرۆڤدۆستانە داڵدەی ئەو گشتە ئاوارەیەتان داوە."

ئەمڕۆ د. یووسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان میوانداریی سەرۆکی سوورەخاچی نێودەوڵەتیی کرد و، لە وتەیەکەدا سوپاسی ڕێکخراوی سوورەخاچی نێودەوڵەتیی کرد، لەبەر ئەوەی لە خزمەتکردنی ئەو هەموو ئاوارەیەی لە سووریا و عێراقیشەوە هاتوونەتە کوردستان، یارمەتیی کوردستانی داوە. داوایشی کرد هاوکارییەکی زیاتری هەرێمی کوردستان بکەن لە پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و، مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکاندا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار