٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شنگال، تیرۆرستانی داعش خۆیان ڕادەستی هێزی پێشمەرگە دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال ــ KDP.INFO ـ عەمید (بارام عەریف) بەرپرسی میحوەری شنگال ڕایگەیاند لە گوندێكی سەر بە شاروچكەی شنگالەوە، تیرۆرستانی داعش خۆیان ڕادەستی هێزی پێشمەرگە دەكەن و، دەڵێ دوێیشەویش بیستیان لێ كوژراوە.
عەمید (بارام عەریف یاسین) بەرپرسی میحوەری شنگالی هێزی پێشمەرگە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە گوندی خانسۆری سەر بە شاروچكەی شنگالەوە، کۆمەڵێ تیرۆرستی داعش خۆیانیان ڕادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كرد؛ ئاخر بێهیوا بوونە و ترسی هێزی پێشمەرگەیان لێ نیشتووە."
( عەمید بارام) گوتی: "درەنگانی دوێنێشەو فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، دوو مۆلگەی هەرە گەورەی تیرۆرستانی داعشیان کوتاوە و، بە گوێرەی زانیاری، زیاتر لە 20 تیرۆرستی داعش لەو کوتانەدا تێدا چوونە."
نەشوان بەرزنجی 

هەواڵی پەیوەندیدار