گوته‌بێژی زێره‌ڤانی: ئه‌وه‌ی داعش كردی، تاكتیكێكی تازه بوو، به‌ڵام گه‌وره‌ترین زیانیان به‌ركه‌وت

هه‌ولێر ـKDP.infoـگوته‌بێژی هێزی زێره‌ڤانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات هێرشه‌كه‌ی قۆڵی گوێڕ-مه‌خموور تاكتیكێكی تازه بوو، به‌ڵام گه‌وره‌ترین هێرشێکی داعشان بوو ئا وا زیانی تێدا كردبێت؛ لاشه‌یه‌كی زۆریان لێ به‌جێ ماوه.
د. ئازاد حه‌وێزی گوته‌بێژی هێزی زێره‌ڤانی له لێدوانێكدا به ماڵپەڕی فه‌رمی پارتی ڕاگه‌یاند: "داعش هیچ باوه‌ڕێكی به مرۆڤایه‌تی نییه؛ ده‌یه‌وێت بیروباوه‌ڕی خۆی بسەپێنێت به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا و، ئێستا ده‌یانه‌وێت دەست بخەنە ژیانی هه‌موو خەڵکی دنیاوە؛ نموونەکەیشی هەر لەم دەڤەرەی خۆمان و، لە فەرەنسایشدا؛ ئێمه مافی خۆمانه به‌رگری بكه‌ین، ئەوەتانێ چەند شه‌هید و برینداریشمان داوە لە شەڕی داعشاندا." گوتی: "مووسڵ به حساباتی خۆیان پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه! بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن چوارده‌وری ئه‌و پارێزگایه بپارێزن، بۆ پاراستنیشی پێشمه‌رگه ده‌كه‌نه ئامانج. خۆی ئازادكردنی مووسڵ گرنگه به‌ڵام نامانه‌وێت ببینه لایه‌ن، ئاخر ئه‌زموونی 2003ـمان هه‌یه، کە چووینه مووسڵ، خه‌ڵكی ئه‌وێ پێیان خۆش نه‌بوو؛ مووسڵ په‌یوه‌ندی به عێراقه‌وه هه‌یه و، ئه‌گه‌ر ئه‌و شاره له ده‌ست داعش بێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه نۆ بەش زیاتریشی کاول دەبێت."
گوتیشی: "هاتنی وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆی عێراق په‌یامێك بوو، بۆ داعش؛ ئه‌وانیش به‌و هێرشه‌ی كردیانەوە، گوتیان کە هێشتا هه‌ن و به‌رگری ده‌كه‌ن، هەڵبەت بە دەستی پێشمەرگە شکان و، پێشمه‌رگه زیانێكی زۆری پێ گه‌یاندن. پێشمه‌رگه ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستاوه، ئێمه له هه‌ندێك شه‌ڕ گه‌یشتووینه‌ته چه‌كی سپی، به‌ڵام ئه‌وان خه‌ڵكی سه‌ربازی و له‌شكریی به‌عسیان له‌گه‌ڵدایه و، ئه‌وه‌یش دواهه‌وڵیان بوو، ڕاسته تاكتیكی تازه بوو، به‌ڵام دەستیان کەوتە ڕوو، كوژراوی زۆریشیان هه‌بوو."




