فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان ته‌واوی ئه‌و به‌له‌مانه‌یان کوتاوە كه داعش خستبوونیە زێی گه‌وره‌وە

هه‌ولێر ـــ KDP.infoــ به‌رپرسی فه‌رمانده‌ی هێزی مه‌خموور دەڵێ بە بۆردومانی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان، چه‌كدارێكی زۆری داعش كوژراون و، باره‌گا و مۆڵه‌گەیان بەسەریاندا کاول کردووە.
نه‌جات عه‌لی به‌رپرسی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری مه‌خموور له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به بۆردومانی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان، زیانێكی گه‌وره به چه‌كدارانی داعش گه‌یشتووە؛ لەو بۆردومانانەدا بنكه و باره‌گاكانی داعش كراونه‌ته ئامانج و، چه‌كدارێکی زۆریشیان لێ کوژراوه؛ داعش چه‌ند جارێك هه‌وڵیان داوه هێرش بكه‌نه‌وە سه‌ر گوندی سوڵتان‌عه‌بدوڵڵا، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لێیان هاتوونەتەوە دەست و، تێكیان شكاندوونەتەوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو به‌شێكی زۆری ئامانجی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان ئه‌و به‌له‌مانه بوون كه له زێی گه‌وره‌وە هاتوچۆیان پێ ده‌كرد.




