٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە گوێڕ شەڕی پێشمەرگە و داعش هەڵگیرسایەوە

سەرچاوە: KDP.info

گوێڕ _kdp.info_ جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور ــ گوێڕ ئاشکرای کرد، داعش لەم بەیانییەوە دیسان ھێرشی هێناوە و، شەڕ گەرمە و، ھێزی پێشمەرگە بەرگرییەکی قارەمانانە دەکەن.
(ئاراس حەسۆ میرخان) جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور ــ گوێڕ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەم بەیانییەوە داعش لە گوندی سوڵتان‌عەبدوڵاوە هێرشیان هێناوەتەوە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بەرگرییەکی قارەمانە دەکات و، نەیانهێشتووە مەرامە گڵاوەکەیان سەر بگرێت و، شکاندوونیانەتەوە."
(ئاراس حەسۆ میرخان) گوتیشی، شەڕ بەردەوامە و، شوکر ھێزی پێشمەرگە ھەمووی سەلامەتە؛ زیانی دژمن جارێ دیار نییە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار