خۆپیشاندانێكی گەورە لە پاریس‌دا

ئەمڕۆ خەڵک بۆ شەرمەزاركردنی په‌لامار و ڕەشکوژییەکانی ئەو چه‌ند ڕۆژە فەرەنسا، لە پاریس دەیکەنە خۆپیشاندان؛ سەرکردەکانی جیهانیش لە خۆپیشاندانەکەدا دەبن.
بێرنارد كازنرڤ، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا، بەرنامەی خۆپیشاندانه‌ی ئاشكرا كرد و، خەڵکەکەیشی دڵنیا كرده‌وه كه توندوتۆڵ دەیانپارێزن.
به قسەی سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌كانی فه‌ره‌نسا، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و، ئه‌نگڵا مێركڵ سەرشالیاری ئه‌ڵمانیا و، دەیڤید كامیرۆن سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا و، ماتیۆ ڕینزی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتالیا و، ماریانۆ ڕاخۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا و، ڤیكتۆر ئۆربان سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌نگاریا و، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و، پترۆ پۆرشینكو سه‌رۆكی ئۆكراین و، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیایش دەچن بۆ خۆپیشاندانەکە.
له وڵاتانی عه‌ره‌بیشەوە، چه‌ند سه‌كرده‌یه‌ك دەچن بۆ خۆپیشاندانەکەی پاریس، له‌وانه: مه‌لیك عه‌بدڵای دووه‌م شای ئوردن و، مه‌هدی جومعه سه‌ۆركوه‌زیرانی توونس، مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینیان.
ئیماراتی عه‌ره‌بی و، مه‌غریب و، چه‌ند وڵاتێكی تریش، وه‌زیری ده‌ره‌وەی خۆیانیان ناردووە بۆ ئەوێ.
بە گوێرەی زانیاری، فەلاح مستەفایش بە نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێت بۆ ئەو گردبوونەەوەیە.
و:خالیدئەحمەد




