دوێنێ داعش لە بەنداوی مووسڵەوە پەلاماری پێشمەرگەیان دا، بەڵام 70 تیرۆریستیان لێ كوژرا

کە دوێنێ داعش لە گوندی سەهلیج و عیلمان، لە نزیك بەنداوی مووسڵەوە پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەیان دا، زیاتر لە 70 چەكدارانیان لێ كوژراوە و، 4 کەلەشیان لێ كەوتووەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە و، کۆمەڵێ چەك و تەقەمەنییشیان لێ بەجێ ماوە.
ڕائید (جەمال سەلیم) لە میحوەری بەنداوی مووسڵەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "چەكدارانی داعش بۆ شاردنەوەی شكستەكانی خۆیان لە زوممار و شنگال، ناوبەناو لە گوندی سەهلیجەوە هێرش دێننە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام هەر جارێك هێرشیان کردبێ، كەمیان لێ ڕزگار بووە و، بە سەرشۆڕی گەڕاونەتەوە.
ڕائید (جەمال) ئاشكرایشی كرد: لە هێرشەكەی دوێنێی تیرۆرستان هیچ زەرەروزیانێك بەر هێزەكانی پێشمەرگە نەكەوتووە و، پێشمەرگە سەلامەت بووە، هەڵبەت زیانێكی زۆری ماددی و گیانی بەر تیرۆرستان كەوتووە و، زیاتر لە 70 چەكداریشیان لێ كوژرا، کە لاشەی چواریان لێ کەوتووەتە دەست پێشمەرگە. هەندێ چەك و تەقەمەنییشیان لێ بەجێ ما."
ڕابین شێروانی




