٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەر لەم سەرەتای ساڵەوە، هەشت ڕۆژنامەنووس لە دنیا كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی پەیامنێرانی سنوورنەناس، لە ساڵی 2014ـدا زۆر ڕۆژنامەنووسان ڕفێنراون و، ئەو ڕۆژنامەنووسانەیش کە پار لە وڵاتی خۆیان ڕایان‌كردووە، لەچاو پێرار دوو ئەوەندە زیادی كردووە.

بە گوێرەی دوایین ئاماری ڕێكخراوی پەیامنێرانی سنوورنەناس، پار، 66 ڕۆژنامەنووس كوژراون.
هەر لەم سەرەتای ساڵی 2015یشەوە 8 ڕۆژنامەنووس كوژراون، جا بە بێوەی هێشتا یانزە ڕۆژمان بە ڕێ کردووە، ئە هەمووە کوژراون، خوا ئاقیبەتمان بە خێر کا!
ڕاپۆرتەكە ئەوەیشی خستووەتە ڕوو، كە ئێستا 177 ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان لەبەر چالاكییەكانیان زیندانینە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار