عه‌بادی: "نه‌وت یەکجار شکاوە، ناچارین بوودجەکەیش دابشکێنین."

حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی عێراق، ڕایگەیاند كە پێدەچێت بوودجە كەمتر بێتەوە، ئەگەرچی بوودجەکە بە گوێرەی به‌رمیلە نه‌وتی 60 دۆلاری دانراوە، به‌ڵام نەت وەها شکاوە ناچارین بوودجەیش کەم بکەینەوە.
عەبادی لە بۆنەی 58ـەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی‌دا، بە دەم وتارەکەیەوە، ڕایگه‌یاند: "خۆی پرۆژه‌یاسای بوودجه، ئامرازێكه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕێکوپێک و، له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا، سامانی وڵاته‌كه دابه‌ش بكه‌ین."
سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، داوا له په‌رله‌مان ده‌كات پرۆژه‌یاسای بودجه نه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكوومه‌ت، ئەگەرچی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی كه‌مكردنه‌وه و گەڕانەوەیشی هه‌یه.




