بەپەلە..داعش زیاتر لە 125 کوژراوی هەیە

مووسڵ-KDP.info-کەمێک بەر لەئێستا زیانی داعش ئاشکرابوون کە، تەنیا لە هێرشەکەی گوێردا 100 تەرمیان بۆ مووسڵ گەڕاندووەتەوە و لە کۆی گشتیی قۆڵەکانیشدا زیاتر لە 125 کوژراویان هەیە، ئەمە وێڕای ئەوەی کە چەندین تەرمی تیرۆریستانیش کەوتوونەتە دەستی هێزی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لەبەرانبەر ئەو گورزە گەورەیی کە پێشمەرگە لێی وەشاندوون و زیاتر لە 125 تیرۆریستیان لێ کوژراون، لەنێو مووسڵدا شپڕزەبوون و سەریان لێ شێواوە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی زانیارییەکانی پشتڕاستکردنەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دوای ئەوەی داعش لە میحوەری گوێر تووشی شکستی گەورە بوون، 100 تەرمیان لەو میحوەرەدا گەڕاوەتەوە بۆ مووسڵ کە لەسەر دەستی ھێزی پێشمەرگە کوژراون.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، بەھۆی ئەو شکستەی داعش 16چەکداری خۆیان لە مووسڵ گولەباران کردووە کە رایان کردووە و نەیاتوانیووە بەرگری بکەن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ راشیگەیاند، ھەر ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری نەواران ھێرشێکی داعشیان تێکشکاندن و کۆبوونەوەیەکی ئەوانیش کرایە ئامانج، لە ئاکامدا 20تیرۆرست کوژران.
(سەعید مەموزینی)رونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ لە گوندی سەھلیج لە ناحیەی زومماریش ھێرشێکی داعش تێکشکێندرا، لەئاکامدا شەش چەکداریان کوژران.
(مەموزینی)راشیگەیاند، ئەو شکەستەی داعش کاریگەری نێگەتیفی بەسەر چەکداران ھەبووە و لەناو مووسڵ شپڕزەبوون، چونکە ئەمڕۆ ھەموو ھێزی خۆیان بەرکاھێنا و تووشی شکست ھاتن و سەرکەوتوو نەبوون.
بڵند ئیبراھیم




