٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كرمانج عوسمان: داعش منداڵان رەوانەی بەرەكانی شەڕ دەكات و مافیشیان پێشێل دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-راوێژكاری دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، داعش ژمارەیەكی زۆر لە منداڵانی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە بەرەكانی شەڕ داناوە كە، پێشتر مەشقیان لە سەر چەك پێكردوون و؛  دواتر رەوانەی بەرەكانی شەڕی کردوون کە دەکوژرێن یان هانیان داون کرداری خۆ کووژی بکەن.

راوێژكاری دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ (كرمانج عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، داعش ژمارەیەكی زۆر لە منداڵانی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە بەرەكانی شەڕ داناوە كە، پێشتر مەشقیان لەسەر چەك پێكردوون،  دواتر رەوانەی بەرەكانی شەڕیان دەكات  كە زۆربەشیان دەكوژرین یان هان دەدرێن بۆ خۆتەقاندنەوە، بۆیە هەر چەكدارێكی داعش دەستگیر بكرێت لە دادگا یەكێك لەو تاوانانەی كە بەسەریدا دەسەپێت پێشێلكردنی مافی منداڵانە، چونكە داعش منداڵی بۆ مەرامی قێزەونی خۆی بەكارهێناوە و هانیان دەدات بۆ خۆتەقاندنەوە كە بەمەش پێشێلی تەواوی یاساكانی مافی مرۆڤ و مافی منداڵانی كردووە.
(كرمانج عوسمان)  رونیشیكردەوە، بەكارهێنانی منداڵ بۆ مەرامی سەربازی لەلایەن داعش پێشێلكاریە بەرانبەر مافی منداڵان بەپێی ئەم سێ خاڵە. یەكەم: بەپێی یاسا  لەسەر ئاستی ناوەخۆ و نێودەوڵەتی منداڵی ژێر تەمەنی (18) ساڵ نابێت بۆ كاری سەربازی بەكار بهێنرێت، كە بەكار هێندران ئەمە دژە لەگەڵ پەیماننامەی پاراستنی مافی منداڵان و، لە هەمانكاتیشدا پرۆتۆكۆڵیكی یاسایی هەیە كە پێشتر عێراق واژۆی لەسەر كردووە كە لەوێشدا قەدەغەی بەكارهێنانی منداڵ بۆ مەبەستی سەربازی كراوە.
دووەم: لەروی مرۆڤایەتییەوە بەكارهێنانی منداڵ بۆ مەبەستی سەربازی كەمترین رادەی ئەخڵاقە، چونكە منداڵ هیچ گوناهێكی نییە كە داعش بەكاری دێنێت بۆ مەبەستە قێزەونەكانی و هانیان دەدەن بۆ خۆتەقاندنەوە، داعش منداڵان وەكو درع (پارێزەر) بەكار دێنێت بۆ بەرگری لە چەكدارانی ریزەكانی پێشەوەی خۆی لە جەنگدا.
سێیەم: لەڕوی ئاینیشەوە داعش دورە لە رەوشت و بەها ئایینیەكان و بەپێی دەقە ئاینیەكان بەكارهێنانی منداڵان و بەكوشتدانیان بۆ مەرامە سەربازیەكان قەدەغەكراوە بە هەموو شێوەیەك، بەڵام داعش دەقە ئاینیەكان بۆ سەرنجراكێشانی ئەو منداڵانە بەكاردێنێت بۆ خۆتاقەندنەوە و خۆ بەكوشتدان  كە ئەمەش پێچەوانەی دەقە ئایینیەكانە و دەیسەلمێنێت داعش لەو پەری بێباوڕیدایە.
سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار