هونه‌رمه‌ندی حه‌یرانبێژی کورد حه‌سه‌ن سیساوه‌یی کۆچی دوایی کرد

هەریر-KDP.info- دوا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، هونه‌رمه‌ندى میللى و حه‌یرانبێژى ناودارى کوردستان (حه‌سه‌ن سیساوه‌یى) کۆچى دوایى کرد.
دوا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند و حه‌یران بێژ (حه‌سه‌ن ڕه‌سول سیساوه‌یى)، دواى ساڵانێکى زۆرى خزمه‌ت به هونه‌ر و حه‌یران کۆچى دوایى کرد.
(حه‌سه‌ن ڕه‌سول سیساوه‌یى) له ساڵى 1926ى سه‌دده‌ى ڕابردوو، له گوندى ئارى سیره‌کى ده‌شتى هه‌ریر له دایک بووه و یه‌که‌م به‌رهه‌مى خۆشى هه‌ر له شه‌سته‌کانى سه‌دده‌ى ڕابردوو تۆمارکردووه، هونه‌رمه‌ندى حه‌یرانبێژ له ماوه‌ى کارى هونه‌رى خۆیدا، به (حه‌سه‌ن سیساوه‌یى) ناوبانگى ده‌رکردبوو.
له ماوه‌ى ته‌مه‌نیشدا، خزمه‌تى زۆرێکى گۆرانى و حه‌یرانى کردووه و ده‌یان داستان و ڕووداوى نێو کۆمه‌ڵگه‌ى کوردى، له ڕێگه‌ى حه‌یرانه‌وه ئاشناى گوێ‌گران کردووه و له هونه‌رى حه‌یرانبێژیدا، جێ ده‌ستى دیاربووه و له کات و سه‌رده‌مى خۆیدا، له حه‌یران گوتن، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندى خۆى بووه.
(حه‌سه‌ن ڕه‌سول سیساوه‌یى) له‌م ساڵانه‌ى دوایدا، دواى چوونه ناو ته‌مه‌ن و هاوکات به هۆى تووش بوونى به ڕووداوێکى هاتووچۆ، له حه‌یرانبێژى دابڕابوو و هه‌روه‌ها له جێگادا که‌وتبوو. ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتى 10/1/2015 به یه‌کجارى ماڵئاوایى له دۆست و ئازیزان و هه‌وادارانى حه‌یران کرد.




