٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو خەڵکەی كۆبانی کە لە كەمپی گەویلاندا نیشتەجێن، هەموو ڕۆژێ دوو ژەم خواردنی گەرمیان پێ دەگات

سەرچاوە: KDP.info

گەویلان-KDP.info- بە مەبەستی خزمەتكردنی ئەو خێزان و ئاوارەانەی شاری كۆبانی كە ڕوو لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن و، لە كەمپەكاندا نیشتەجێ دەبن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی بەردەوام خواردن و، پێداویستییان بەسەردا دابەش دەكات، ئەوە ماوەی حەفتەیەكەیشە بە شێوەیەكی بەردەوام دوو ژەم خواردن بەسەر ئاوارەانی كۆبانێ لە كەمپی گەویلاندا دابەش دەكرێت كە ژمارەیان دەگاتە 958 ئاوارە.

ڕۆژی 10/1/2015 لە درێژەی كارو چالاكیە بەردەوامەكانی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی گەویلان، بە شێوەیەكی بەردەوام دوو ژەم خواردنی گەرم بۆ ئەو خێزان و ئاوارەانەی شاری كۆبانێ دروست دەكرێت كە ڕوو لە كەمپەكە دەكەن، لەو میانەشدا بەدرێژایی هەفتەیەكە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕۆژانە خواردنی گەرم بۆ ئاوارەانی كۆبانێ لێ دەنێت، كە تاوەكو ئێستا ژمارەی ئاوارەە نوێیەكان لە كەمپی گەویلان گەیشتووەتە 958ئاوارە، هەروەها تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی جگە لە دابەشكردنی ژەمە خواردنی گەرم، لەلایەكی دیكە كەلوپەل و ناوماڵە و خۆراك و جۆرەها پێداویستی دیكەیان بەسەردا دابەش دەكات.

  زانكۆ محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار