٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی حوسێن: پێشمەرگە زیانی گەورەی بە داعش گەیاند..ناوچەکە لەژێر دەستی پێشمەرگەدایە

سەرچاوە: KDP.info

گوێر-KDP.info- بەرپرسی لقی دووی پارتیی دیموکراتی  کوردستان لە ھەولێر دەڵێت، ھێزی پێشمەرگە شەوی رابردوو لە سنووری مەخمور و گوێر زیانی زۆریان بە داعش گەیاندووە و ھەموو ناوچەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەوان دایە و ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعشیش کوژراون.

بەرپرسی لقی دووی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر(عەلی حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، شەوی رابردوو زانیاریمان ھەبوو ئەوان جموجۆڵیان ھەیە لە مەخمور و گوێر و ئێمە سەرەتا لە مەخمور بووین و لە سنووری ئێمە لە گوبەیبە و جاروڵا ھێرشیان کرد و خاڵێکیان کۆنترۆڵکرد، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا تێک شکێندران و ھەمەرەکانی خۆشیان بەجێ ھێشت وھەڵاتن و بە تەواوەتی لەوێ تێکشکێندران.
(عەلی حوسێن)گوتیشی، دواتر لە میحوەری گوێریش ھێرشیان کردبووشەر لەوێ لەخانووەکانی یەکەم لەلایەن کارگەی ئارد  دەستی پێکردبوو و رەنگە لە ھەندێک شوێن خاڵی لاوازمان ھەبێت ، بەڵام ئەوەی گرینگە خەڵکی کوردستان بزانێت داعش ناتوانێت خۆی لەبەرامبەر ھێزی پێشمەرگە رابگرن.
زیاتر گوتی، بەکەمتر لە دوو سعات توانیمان تاوەکو سەر ڕووبار ھەمووی لە داعش پاک بکەینەوە.
بەرپرسی لقی دووی پارتیی دیموکراتی لە ھەولێر رونیشی کردەوە، لە نزیک کەپران ئەگەر لەبەر قور نەبوایە کە تۆزێک لەچوونی ئۆتۆمبێلەکانی ئێمە ئەستەم بوو ئەگەر نا زیانی زیاترمان بەداعش دەگەیاند.
(حوسێن) راشگەیاند، ھیچ شوێنک نەماوە کە لایەن ئەوان پێشرەویان کردبوو ئازاد نەکرێتەوە و ژمارەیەکی زۆری تەرمەکانی خۆشیان بەجێ ھێشتووە و گەلێک کوژراون.
ئاماژەشیدا، ئەوانە شارزای باشیان لەناوچەکە ھەبووە بۆیە بە بەلەم ھاتوون بۆ ئەو دیووە و یەکێک لە شەڕە گەورەکانی ماوەی رابردوو ئەو شەڕە بووە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار