د. كەمال كەركووكی: پێشمه‌رگه هێرشه‌كه‌ی داعشیان تێك‌شكاند
__2015_01_10_h13m47s57__RM.jpg)
كەركووك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك – دووبز (د. كەمال كەركووكی) رایگەیاند، "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ری كه‌ركوك هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، دوای شه‌ڕێكی قورس توانرا هێرشه‌كانیان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان تێكبشكێنرێت و زیانی گه‌وره‌یان پێ بگات.
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك - دووبز (د. كەمال كەركووكی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی ته‌لوه‌رد و ریاز و مامه‌و عه‌له‌وێر و، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێشڕه‌وی كردن، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی داعشیان داوه‌ته‌وه‌و، زیانی گه‌وره‌یان پێگه‌یاندوون و تێك‌شكاون ئه‌مه ویِڕای ئه‌وه‌ی ده‌یان ته‌رمیان لێ به‌جێماوه".
(د.كه‌مال كه‌ركوكی) گووتیشى: "له شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌كی جۆری دۆشكه‌و تۆپ و ئاڕ بی جی به‌كار هێنراوه.




