Kdp.info زانیاریی ورد لەسەر ڕووداوەکەی فەرەنسا بڵاو دەكاتەوە

ڕۆژی چوارشەممە (7/1/2015) سێ چەکدار، کە دوانیان برا بوون بە جلوبەرگ و کڵاوی ڕەشەوە هێرشیان کردە سەر بارەگای گۆڤاری گەپوگاڵتەی چارلی هێبدۆ و، کۆکوژیان کردن؛ لە ئێوارەی 9/1/2015ـدا خۆیشیان کوژرانەوە.
یەکەم/ ڕۆژی چوارشەممە سەعات 11.30 شەریف و براکەی هێرشیان کردە سەر چارلی هێبدۆ لە ئۆفیسەکە یانزە کەسیان کوشت و، لە هاتنەدەرەوەدا پۆلیسێکیشیان کوشت، سەرەنجام 12 کەسیان کوشت کە هەشتیان ڕۆژنامەنووس بوون و، دووانیان پۆلیس و، یەکێکیشیان وەستا بووە و، کابرایەکیش لەوێ میوانێک بووە؛ 10 کەسیشیان بریندارکرد.
دووەم/ چەکدارەکان بەرەو باکوور هەڵاتن.
سێیەم/ چەکدارەکان ترۆمبێلەکەی خۆیانیان جێ هێشت و، یەکێکی تریان ڕفاند.
چوارەم/ ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری مۆنتڕۆگ ئافرەتێکی پۆلیس لەلایەن چەکدارێکی ترەوە کوژرا. دواتر دەرکەوت ئەویش دەستی لەگەڵ کڵاوڕەشەکاندا تێکەڵە.
هەر لە ڕۆژی پێنجشەممەوە کرا بە پرسەی هەمووانی لە فەرەنسا.
پێنجەم/ ڕۆژی هەینی سەعات 8.10 خولەکی سەرلەبەیانی چەکدارەکان بینرابون سەیارەیکی بیجۆیشیان ڕفاندبوو بەرەو باکوور. خۆیان ڕینۆیەکیان پێ بوو، دوای ئەوەی بەنزینی لێ بڕابوو جێیان هێشتبوو.
شەشەم/ ڕۆژی هەینی لە دامارتن سەعات 9ی سەرلەبایەنی دەورەی دوو براکەیان دا.
حەوتەم/ سەعات 1.30ی نیوەڕۆدوای هەینی چەکدارەکەی تر هێرشی کردە سەر سوپەرمارکێتی کابرایەکی جولەکە و، خەڵکی بە بارمتە گرت.
هەشتەم/ لە دوو هەڵمەتی بێوێنەدا سەعات 4.30ـی هەینی، دوو براکە و چەکدارەکەی تری سۆپەرمارکێتەکە کوژران.
بارمتەی لای دوو براکە بە سەلامەتی هاتە دەرەوە و، کارمەندێکش دوای تەواوبونی ڕووداوەکە لەترسان خۆی لەکۆگاکە حەشار دابوو ئازادکرا.
لە سوپەرمارکێتەکە چوار بارمتە کوژرا بوون، چواریش بریندار بوون و، 15 بارمتەش بە سەلامەتی نەجاتیان بوو.
ئەو ڕووداوەی فەرەنسا بە خوێنی 17 کەس کۆتایی پێ هات.
ناساندنێکی چارلی هێبدۆ:
چارلی هێبدۆ گۆڤارێکی گاڵتەجاڕییە، هەفتانە لە پاریس دەردەچێت، ئەو گۆڤارە بەوە ناسراوە کە کارتۆنی توڕەکردن و دژەدینی و، ڕاپۆرت و، دەمبازی و، گاڵتە و گەپ دروست دەکات.
لە بواری دینیدا کارتۆن لەسەر هەموو جۆرەکانی ئایین دروست دەکات و، بەرگری لە مافی ئافرەتان دەکات. هەروەها کاریکاتێری لەسەر سیاسییەکان و دادوەر و پیاوە ئاینییەکانیش دروست دەکات.
بۆ یەکەمجار چارلی هێبدۆ لەلایەن گۆڤاری (هارا-کری)ـیەوە دەستی پێکراوە بۆ ماوەیەک ڕاگیراوە لەسەر شکاندنی یاساکانی گشتی وڵات.
ئنجا تیمی چارلی هێبدۆ لە ساڵی 1969 دا لەلایەن فرانسۆ کاڤانی سەرنوسەرەوە بەڕێوە براوە تا لە ساڵی 1981 دا جارێکی تر پێچراوەتەوە.
بۆ جارێکی تر چارلی هێبدۆ لە ساڵی 1992ـدا زیندوو کراوەتەوە، تا ساڵی 2009 فیلیپ ڤاڵ سەرنوسەری بوە.
ئەو ستیڤان کاربۆنێرەی وا کوژرا، لە ساڵی 2012ـەوە سەرنوسەری گۆڤارەکە بووە.
دوای تەواوبونی هەڵمەتەکان:
سەرۆکی فەرەنسا فرانسۆ هۆڵاند لە وتەیەکی تەلەفزیۆنیدا سوپاسی ئازایەتی و چوست و چالاکی هێزەکانی ئاسایشی کرد و، داوای کرد (کە بەئاگابین، یەکگرتوبین ئەوە باشترین چەکە).
هۆڵاند ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانەی بە دەمارگیر وەسفکرد و گوتی هیچ شتێکیان لە باوەڕداری موسڵمانەوە تێدا نیە.
سەروەزیری ئیسرائیلیش داوای لە سەرۆکی فەرەنسا کرد کە زیاتر ئاسایش بۆ کۆمەڵگەی جوولەکە لە فەرەنسا دابین بکات، دوای ئاساییبوونەوەی دەخەکەش دەبێ پارێزراو بن.
لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی 'تەلگراف'ـی بەریتانیایشدا سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما لە وتەیەکیدا سوپاسی ئازایەتی و پڕۆفیشناڵی هێزەکانی ئاسایشی کردوە و بە گەلی فەرەنسایشی گوت: "ئەمەریکا لەگەڵتانە و، سبەینێش لەگەڵتان دەبین. هاوسۆزین بۆ ئازارەکانتان لەگەڵتان پرسەدارین و، لەتەنیشتتان دەڕۆین بۆ بەبەرزی هێشتنەوەی بەهاکان."
و/ خالید ئەحمەد
سوود لە ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانیاوە وەرگیراوە




