حسێن یه‌زدانپه‌نا: پێشمه‌رگه، پیلانه‌كه‌ی داعشی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه؛ شه‌ڕ به‌رده‌وامە و، لێیان ده‌ده‌ین

كەركووك-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ داعش به ئاربیجی و هاوه‌ن، هێرشێكی گه‌وره‌یان کردە سه‌ر قه‌ڵای ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك، بەڵام ده‌ستبه‌جێ و، به ووریایی هێزه‌كانی ئێمه وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و، لێ نەگەڕان بێنە پێشه‌وه و، پیلانه‌كه‌یانهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
حوسێن یه‌زدانپه‌نا، جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان له به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، دوێشەو کە هه‌وا ساردی کرد، داعش به هه‌لیان زانی و، له‌و میحوه‌ره جووڵه‌یان كرد؛ سه‌ره‌تا هێرشیان هێنا بۆ مه‌خموور و گوێڕ، خۆشبه‌ختانه هێزی پێشمه‌رگه جاک دەروەستیان هاتن و، شکاندنیان؛ لە داخ ئه‌و شكستەدا، لە سه‌عات 7ـی ئەم به‌یانییەوە، به ئاربیجی و هاوه‌ن، قه‌ڵای ڕۆژهه‌ڵاتیان دایە بەر ئاگر، بەڵام هێزه‌كانی ئێمه ده‌ستبه‌جێ و به وریایی له قه‌ڵای ڕۆژهه‌ڵاتەوە وه‌ڵامی هێرشەکەی داعشیان دایه‌وه و، لێ نەگەڕان بجووڵێین بەرەو لامان؛ ئێمەیش بە هاوەن لێیان هاتینەوە دەست و، ڕاومان نانە ناو گوبه‌یبه‌وه؛ سەعات یانزەیش، هێزەکەی ئێمه بە پلانێکی ورد، چوونە بەرەوە، تا گه‌یشتنه نزیك گوبه‌یبه و، له‌وێ به هاوه‌ن له‌یه‌كترمان دا؛ هێشتایش شه‌ڕەکە به سه‌ختی به‌رده‌وامە و، له بنكه و باره‌گاكانی داعش ده‌ده‌ین".
جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو کە له‌و سێ مانگەدا داعش چاک شکاوە، گەلێ ورەیان دابەزیوە. لە داخی ئەو شكستانەدا، لێرەولەوێ پەلامارمان دەدەنەوە، بەڵام ئاقیبەتیان هەر شکستە، ئەوەتا لاشه‌ی ئه‌میر و گه‌وره‌به‌رپرسانیان له گوێڕ به‌جێ ماوه.




