بڕیاره ملیارێك و 500ملیۆن دینار بۆ ئاواره‌كانی كوردستان ته‌رخان بكرێت
__2015_01_10_h12m20s29__RM.jpg)
به‌غدا ـــ kdp.info ـــ ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌ڵێت، بڕیاره حكوومه‌تی عێراق، بڕێك پارە بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ی خێرا خزمەتی ئاواره‌كانی پێ بکەن؛ ده‌ڵێ قسه‌یشیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری داراییدا كردووه، ئه‌وانیش ڕازینه.
موحسین عوسمان، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌راندا كۆ بووینه‌وه؛ پێی ڕاگه‌یاندین وا بڕیاره حكوومه‌تی عێراق، بڕێك پارە بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گورجوگۆڵتر خزمەتی ئاوارەکان بکەن. خۆی وەزیری دارایی‌ش بەو کارە ڕازییە."
موحسین عوسمان، گوتیشی: "بۆ نموونه 120هه‌زار ئاوارە پەنایان بردووەتە پارێزگای دهۆك، هه‌موو خه‌رجییه‌كان له‌سه‌ر بوودجه‌ی پارێزگای دهۆك و، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه بوودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت كه ئاواره‌ی زۆریان لێیە."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق ڕونیشی كرده‌وه: "وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران، ئاشكرای كردووه بڕیار دراوه ملیارێك و 500 ملیۆن دینار بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكرێت كه زۆرترین ئاوارەیان لێیە؛ ئێستا زیاتر له دووملیۆن ئاواره هاتوونەتە كوردستان، كه ملیۆنێك و 500 هه‌زاریان عێراقینە."
موحسین عوسمان گوتیشی: "بڕیاره كارتێكی زانیاری بۆ سه‌رجه‌م ئاواره‌كان دروست بكرێت. لیژنه‌یه‌كی گورجوگۆڵیش دروست كراوه بۆ ئەوەی لەم سەرماوسۆڵەدا، هاوكاریی پێویست بگەیێنن بە ئاواره‌كان، له سووته‌مه‌نی و پێداویستی پزیشكییەوە بگرە تا پارەوپوول."
یه‌حیا سابیر




