هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لە ناوه‌رانەوە، تیرۆرستانی داعشیان تۆپباران کرد

ناوه‌ران ــKdp.info ــ فه‌رمانده‌ی هێزی پشتیوانی له میحوه‌ری ناوه‌ران، ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تیرۆرستانی داعشیان تۆپباران كردووه و، زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆریان لێ داون و، کپیان كردوونەتەوە.
عه‌قید (ئه‌سكه‌نده‌ر فه‌ریق گه‌ردی) فه‌رمانده‌ی هێزی پشتیوانی زێره‌ڤانی له میحوه‌ری ناوه‌ران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ناوه‌ران به چه‌كی قورس و، تانک موڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعشیان له گوندی خۆرسیباد کوتاوە و، بێده‌نگیان كردوونە."
نه‌شوان به‌رزنجی




