سه‌فین دزه‌یی: پاره هه‌بێت مووچه‌ی مانگی 11 و 12 پێكه‌وه دابه‌ش ده‌كه‌ین
هەولێر ــ kdp.info ــ وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، هه‌ر كاتێك پاره هاتە به‌ر ده‌ست، مووچه‌ی مانگی 11 و 12ـی پار، پێكه‌وه دابه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام جارێ نییە.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 و 12ـی پار، په‌یوه‌ندیی به به‌غداوه نییه، به‌غدا تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر ڕه‌وانه‌یشی بكات، هی 2015 ڕه‌وانه ده‌كات، نه‌ك 2014. هەڵبەت کەینێ حكوومه‌ت لە دەستی هات و، هەیبوو، له داهاتی ناوخۆ و فرۆشی نه‌وت، مووچەکە دابه‌ش ده‌كات."
دزه‌یی گوتیشی: "ئه‌و پاره‌ی ئێستا له به‌ر ده‌ستماندایه، بایی ئەوەندە نییە دوو مووچه‌ی پێ بدەین؛ مانگانه 850ملیار دینارمان پێویستە، هی دوو مانگەکە، ده‌کاته ترلیۆنێك و 700ملیار دینار، جارێ ئەوەندەمان نییە."




