٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باشیک: ھاوپەیمانان، چاک داعشیان کوتا؛ ڕەنگە بەرپرسی ئەوێی داعش کوژرابێ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ _kdp.info_ بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ دەڵێت، دوێنێشەو فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان بە چڕی مۆڵگەکانی داعشیان لە باشیک بۆردوومان کردووە و، بەرپرسەکەی داعش لەو میحوەرە ونە.
)عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێشەو فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، لە میحوەری باشیک بە چڕی مۆڵگەکانی داعشیان کوتاوە و، زیانی زۆریان پێ گەیاندوون."
)عیسمەت ڕەجەب)گوتیشی: "بە پێی زانیارییەکان، (ئەبووحەمزە) بەرپرسی داعشان لەمیحوەری باشیک و، چەند چەکدارێکی دیکەیان ونن و، ڕەنگە کوژرابێتن."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار