فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی: شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانمان كرد

هه‌ولێر -KDP.infoئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه به شه‌ڕی گوێڕ ده‌كات و، دەڵێ له‌و ماوه‌یەدا ئه‌مه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شه‌ڕه‌كانی داعش و پێشمه‌رگه بووە.
فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی به‌رپرسی میحوه‌ری خازر و، به‌شداری شه‌ڕی گوێڕ، له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێرشه‌كه‌ی گوێڕ زۆر گەورە بوو؛ ئێمه سه‌یرمان لێ دێت به‌و شێوه‌یه هێز كۆ بكه‌نه‌وه و، له ده‌ریا بپه‌ڕنه‌وه بۆ ئه‌م به‌ره‌وه، به‌ڵام به خۆشحاڵییه‌وه دوای چه‌ند سەعات هێرشه‌كه‌مان تێك شكاندن و، ئابلۆقه‌ی هێزه‌كه‌مان دان".
گوتیشی: "ئه‌م شه‌ڕه جیا له شه‌ڕه‌كانی دیكه بوو، شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانمان کرد؛ گوێمان لێ بوو داعش هاواریان ده‌كرد، ڕاكه‌ن! پێشمه‌رگه چوارده‌وری گرتووین".
دوێشەو چەكدارانی ڕێكخراوە تیرۆریستییەکەی داعش هێرشیان كردە سەر شارەدێی گوێڕ و، دزەیان کرد تێی، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە تێكیان شکاندنەوە. ئێستا ناوچەكە لە ژێر دەستی پێشمەرگەدایە
به پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لاشه‌یه‌كی زۆری داعش كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.




