گوێڕ، 27 ته‌رمی تیرۆرستانی داعش له‌وێ بەجێ ماوە

گوێڕ -KDP.info- به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموركراتی كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت كه له سنووری گوێڕ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ڵامێكی توندی تیرۆرستانی داعشیان داوەته‌وه و، توانیویانە هێرشه‌كه‌ی تیرۆرستانی داعش تێك بشكێنن و، ژماره‌یه‌ك لاشه‌یان پێ جێ بهێڵن و، ئێستاش ڕه‌وشه‌كه ئارامه.
به‌رپرسی ناوچه‌ی گوێڕی پارتیی دیموكراتی كوردستان (غازی قادر عه‌بدوڵا) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دره‌نگانی دوێنێشه‌و سه‌عات نۆ و نیو، تیرۆرستانی داعش ده‌ستیان كردە هاوه‌نباران و، پاشانیش له دوو قۆلی گوندی كه‌پران و، به‌رامبه‌ر گوێڕ هاتنه پێشەوە، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانییان تێكیان بشكێنن.
به‌رپرسی ناوچه‌ی گوێڕ گوتیشی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیویانە زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان پێ بگەیێنن و، 27 تیرۆریستیش لەوێ تۆپیون."
(غازی قادر) گوتیشی: "ئێستا ڕه‌وشه‌كه ئارام بووەته‌وه و ده‌نگی ته‌قه نایه‌ت؛ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له سه‌نگه‌ردانە و، تیرۆرستانی داعش‌یش له‌و به‌ری زێیه‌كه‌وەن.
نه‌شوان به‌رزنجی




