٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا حەفتەی دادێ بوودجەی عێراق پەسەند دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولیر-kdp.info- ئەندامی لیژنە داراییەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران (نەجیبە نەجیب) دەڵێت، دیارە ڕۆژی پێنجشەممە ڕاپۆرتی دارایی خوێندرایەوە و، خوێندنەوەی دووەمیشی بۆ كرا، بەڵام هێشتا تەواو نەبووە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دیسان لەسەر بوودجە كۆ دەبێتەوە، بۆ ئەوەی هەرچی زووە خوێندنەوەی دووەمیش تەواو بكات، بەشکەم لە ماوەیەكی نزیكیشدا پەسەند بكات.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆیش پەرلەمان كۆ دەبێتەوە، لە دانیشتنی ئەو دوو ڕۆژەدا، پەرلەمانتاران باسی زۆر بڕگە و ماددەیان كردووە، ئەمڕۆیش بەردەوام دەبێت لەسەر خوێندنەوەی دووەم و، ئەو بڕگانەی ماون باسیان لێوە دەكات."
گوتیشی: "دوای خوێندنەوەی دووەم ماوەیەكی كەم دەرفەت بە لیژنەی دارایی دەدرێت، تا ئەو تێبینیانەی پەرلەمانتاران لەسەر بوودجە هەیانە لە بوودجەی 2015ـدا جێگیر بكرێن، دواتر دەهێنرێتەوە پەرلەمان و، دەخرێتە دەنگدانەوە؛ جا پێم وایە لەو حەفتەیە بێ یان حەفتەی دادێ بوودجەی 2015ـی عێراق پەسەند بكرێت."
بوودجەی 2015ـی عێراق، 125ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە و، بەشی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 15ترلیۆن دینارە؛ بوودجەکە نزیكەی 25ترلیۆن دیناریش كورتی هێناوە.

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار