٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەیار دۆسكی: بەمنزیکانە گۆڕانکاری لە نرخی بەنزین دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت کە، چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ هاتنی پشکی هەرێم لە بودجەی بەغدا نرخی بەنزین گۆڕانکاری لێ بکرێت و داببەزێندرێت.

ئەندامی لیژنەی پیشەسازی ‌و وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان (بەیار دۆسكی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، واچاوەرواندەكریت بەغدا بڕێكی دیاریكراو لە بودجەی هەریم رەوانە بكات، بۆیە لەم نزیكانەدا نرخی بەنزین گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و ئێمە ئامادەكاری دەكەین بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و سەرۆكایەتی حكوومەتی هەریم كۆبینەوە و بتوانین لە سەرەتای هاتنی بودجە و كۆتاییهاتن بە قەیرانی دارایی نرخی بەنزین داببەزرێنرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی پیشەسازی ‌و وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی گوتیشی، ئێمە چەندین جار دانیشتنمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێم كردووە بۆ ئەوەی بگەینە ئەوخاڵەی كە چۆن بتواندرێت نرخی بەنزین دابەزێنریت، بەڵام هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە دوای كۆتایی هاتنی قەیرانی دارایی دەتوانن نرخی بەنزین و سووتەمەنی داببەزێندرێت.
(بەیار دۆسكی) رونیشی كردەوە، پێشتر حكوومەتی هەرێم  بری (سێ ملیار) دۆلای تەرخان كردبوو بۆ پاڵپشتی دابینكردنی بری پێویستی سووتەمەنی هەرێم، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایەوە نەتواندراوە ئەم برە پارەیە دابین بكریت.
سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار