٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیژنەی کەوتنی مووسڵ: بەمنزیکانە هۆکاری شکستی مووسڵ ئاشکرا دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەندامی لیژنەی کەوتنی مووسڵ (مەلا سالم شەبەک) رایگەیاند کە، بەو نزیکانە هۆکاری شکستی مووسڵ ئاشکرادەکەن و سبەینێش وەک لیژنەی کەوتنی مووسڵ دەست دەکەن بە کۆبوونەوە، تا ئەو بەرپرسانە بانگهێشتی لێکۆڵینەوە بکەن کە هۆکاری کەوتنی مووسڵ بوون.

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا لیژنەیەک لە پەرلەمانی عێراق دروستکرا لەبارەی ھۆکاری کەوتنی موسڵ ولێکۆڵینەوە لەو بابەتە دوێنێ پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی دیکەی دروست کردوبڕیارەش ئەو لیژنەیە سبەی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات وتێدا ئەو بەرپرسانە دیاری بکات بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەن،ئەندامێکی ئەولیژنەیەش دەڵێت،لەماوەیەکی کەم ھۆکاری کەوتنی موسڵ ئاشکرادەکەین وھێڵی سووریش بۆ ھیچ کەسێک نیە لەھەر پلەوپۆستێکدا بیت.

ئەندامی لیژنەی کەوتنی مووسڵ (مەلا سالم شەبەک) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لیژنەی پێشوو یاسای نەبوو، بۆیە داوامانکرد لیژنەیەکی دیکە دروستبکرێت و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت، چونکە ئەگەر پەرلەمان دەنگی لەسەر نەدات یاسایی نییە.
(مەلا سالم شەبەک) گوتیشی، لیژنەکەی ئێمە لە 26 ئەندام پێکدێت و سبەینێ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا ئەو بەرپرسانە دیاری دەکات بۆ بانگھێشتکردن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەبارەی ھۆکاری کەوتنی مووسڵ، لە کاتێکدا 72ھەزار سەرباز لە مووسڵ لەماوەیەکی کەمدا تووشی روخان ھاتن و مووسڵیان رادەستی داعش کرد.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشی کردەوە، بەڵێن بە خەڵکی عێراق دەدەین لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامەکانی کەوتنی مووسڵ و کەسە خەتابارەکان بۆ رای گشتیی ئاشکرای دەکەین.
ئەوەشی خستەڕوو، ھێڵی سوور بۆ ھیچ بەرپرسێک نییە و لەھەر پلە و پایەیەک بێت بانگھێشتی دەکەن و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەن بۆ ئەوەی راستییەکان ئاشکرا بن.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار