٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وا دیارە دوای فەرەنسا، سەرەی بەریتانیایە

سەرچاوە: KDP.info

بە قسەی ماڵپەڕی دەیلی‌مەیلی بەریتانیا، دوێشەو سەرهەواڵگری بەریتانیا هۆشداری داوە کە قاعیدە لە هەل دەگەڕێ، هێرشی کۆمەڵکوژی بکاتە سەر بەریتانیا.
ئەو هۆشدارییەی دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا لە کاتێکدایە کە ئێستاکە 88000 پۆلیس و سەربازی فەرەنسایی بە دوای چەکدارە کڵاوڕەشەکانی قاعیدەدا دەگەڕێن کە لە شاڵاوەکەی چارلی ئێبدۆدا دوانزە کەسیان کوشت.
لە ڕاپۆرتێکی 'تەلگراف'ـی بەریتانیایشدا هاتووە کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە ڕێوشوێنی ئاسایشیی توند گیراوەتە بەر؛ بە تایبەتی لەسەر سنورەکان و، پۆلیسی چەکداریش بە وێستگەکەی یورۆستاری لەندەندا بڵاو کراونەتەوە.
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بەریتانیا (ئەندریو پارکەر) هۆشداری داوە کە لەو مانگانەی پێشودا سێ پیلانی تیرۆریستییان پووچەڵ کردووەتەوە، کە یەکێکیان وەخت بوو سەر بگرێت.
بەریتانیا ترسی لێ نیشتووە نەکا قاعیدەی سووریا پەلاماریان بدات؛ وا دەڵێن کە لەو 600 توندڕەوەی لە بەریتانیاوە چوونەتە سووریا سێسەدیان گەڕاونەتەوە بەریتانیا و، سەریان بە گێچەڵە."
و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار