٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر.. باڵوێزی نیازچاكی رێكخراوی خۆراكی جیهانی کۆمەکی ئاوارەکان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەمڕۆ لە هەولێر باڵوێزی نیازچاكی ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی w f p (سوهێر ئەلقەیسی) لە پرێسکۆنفرانسێکدا لەگەڵ پارێزگای هەولێر رایگەیاند کە دەستی کردووە بە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێم، چونکە زانیاری هەیە کە لەمانگی 4-ی داهاتوودا کۆمەک بۆ ئاوارەکان کەمدەبێت و، ئەویش لە ئیستاوە هەڵمەتێکی دەست پێکردووە تا لەو کات بتوانرێت ئاوارەکان کۆمەکیان پێ بگات.

لە دیوانی پارێزگا، پارێزگای هەولێر (نەوزاد هادی) بە ئامادە بوونی جێگری پارێزگار، پێشوازی كرد لە  باڵوێزی نیازچاكی بۆ ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی w f p   (سوهێر ئەلقەیسی) و بەڕێوەبەری هەمان ڕێكخراو لە عێراق (جین پێرس).
لە دیدارەكە باس لە ڕەوشی پەنابەرانی عێراقی كرا كە لەترسی هێرشەكانی داعش روویان لە هەرێمی كوردستان كردوون، هەروەها ڕۆڵی رێكخراوی خۆراكی جیهانیان پێوەست بە دابەشكردنی خۆراك بەسەریاندا بەرز نرخێندرا.
ئەو رێكخراوە جیهانیەش ئەوەیان  ڕایگەیاند، تا مانگی نیسانی داهاتوو توانای دابینكردنی خۆراكی هەیە بۆ ئاوەرەكان و هەوڵیش دەدرێ‌ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق دابینكردنی خۆراك بۆ ئاوارەكان بەردەوامی پێبدرێت.
دواتر هەر یەك لە (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر و باڵوێزی نیازچاكی لە رێكخراوی  w f p   جیهانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیان سازکرد و تێیدا (نەوزاد هادی) بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند لە مانگی 4ی ئەمساڵەوە ئاوارەكان تووشی قەیرانی كەمبوونەوەی خۆراك دەبنەوە، بۆیە خاتوو (سوهێر ئەلقەیسی) دەستی كردووە بە كۆمەك كۆكردنەوە بۆ ئاوارەكانی شەڕی ناوخۆی عێراق كە ئێستا ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردوون، هەوڵدەدرێت كە لە رێگەی وڵاتانی كەنداو و دراوسێكان كۆمەك كۆبكرێتەوە تا لەكاتی قەیراندا كە لە مانگی 4-ەوە دروست دەبێت رووبەڕووی ببنەوە.
هەروا  سوپاسی هەوڵەكانی (سوهێر ئەلقەیسیشی) كرد بۆ ئەو هەڵمەتەی كە دەستی پێكردووە.
لەلایەن خۆیەوە (سوهێر ئەلقەیسی) بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، عێراق وڵاتێكی دەوڵەمەندە، كەسێك باوەڕ بەوە ناكات كە لەم دۆخەی ئێستای عێراق وڵاتەكەمان ناتوانێ‌ بە تەنها ڕووبەڕووی ئەم قەیرانە ببێتەوە و پێویستی بە یارمەتی و كۆمەكە، هیواخوازین لەپاڵ بوونی كۆمەكی سەربازی، كۆمەكی مرۆیش بوونی هەبێت، بۆیە زانیاریمان هەیە لە مانگی نیسانی داهاتووەوە رێكخراوی خۆراكی جیهانی ناتوانێ‌ خۆراك بۆ ئاوارەكان دابین بكات، پێویستمان بەوە هەیە كە كۆمەك بۆ ئاوارەكان بكەین و داوای یارمەتی بكەین، سەرەتاش وڵاتی سعودیە بەهانای ئەم كۆمەكە هاتووە و بڕیاری داوە كۆمەكی ئاوارەكان بكات.
كەنعان بەهادین

هەواڵی پەیوەندیدار