سوپای ئەمەریکا (15) بنکەی سەربازی لە ئەوروپا دادەخات

لە ڕاپۆرتێکی (بیبیسی)ـدا هاتووە کە پێنتاگۆن، ئەو پانزە بنکە سەربازییەی ئەورووپایان دادەخات، کە ساڵانە 500ملیۆن دۆلار خەرجیان تێ دەچێت و، بەو پارەیە بنکە سەربازییەکانیان ئاسیایان تۆکمەتر دەکەن.
ئێستاکە ئەمەریکا زیاتر لە شەستهەزار سەربازی لە ئەورووپادا هەیە؛ زۆربەیان لە ئەڵمانیا و ئیتالیا و بەریتانیادانە.
ئەمەریکا چەند بنکەی ئاسمانەهێزی لە بەریتانیا دادەخات.
ئنجا لە ئەڵمانیا و بەلجیکا و هۆڵەندا و ئیتالیاش چەند بنکەیەکی دادەخات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی (بیبیسی) ئەمەریکا بڕیاری داوە کە (500) کارمەندی بنکە سەربازییەکەی لاجێس لە دورگەی ئازۆرس کەم بکاتەوە؛ لەو چەند ساڵەیشدا، دووهەزار کارمەندیشی لە بەریتانیا کەم کاتەوە.
لەو بارەیەوە وەزیری بەرگری ئەمەریکا جاک هیگڵ گوتی: ( تێدەگەم کە هەندێک کەس کارەکانیان لەدەست دەدەن، سوپاسی ئەوانە دەکەم کە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ئەمەریکایی بوونە)، وە گوتیشی: (دەزانم لە چەند شوێنێک دەبێتەهۆی لەدەستدانی(کەمکردنەوەی) کارمەندە ئازاکانی وڵاتانی ناوچەکە، بۆیە ڕێز لە گەورەییان دەگرم کە دەیان ساڵە پشتگیریمان پێشکەش دەکەن).
پەیامنێری سەربازی (بەرگری) بی بی سی و شیکەرەوەی هەواڵ (جۆنسن مارکەس) پێی وایە ئەوا چەند ساڵێکە ئەمەریکا پێداچونەوە بە بنکەکانی سەربازی لە ئەوروپادا دەکات پەرۆشیەتی خەرجیەکانی کەمبکاتەوە بەشێک لەهۆکارەکەیشی بودجەیە و بەشەکەی تریشی هاتنی گۆرانکارییە بەسەر ستراتیژی پێنتاگۆندا کە لەئێستادا چاوی بڕیوەتە ئاسیا و زەریای هێمن.
جێی باسە ئەمەریکا لە زەمانی شەڕی سارددا بنکەی بچوک بچوکی سەربازی لەئەوروپا دروستکردوە ئێستاش گەرەکیەتی تێکیاندا.
و/خالید ئەحمەد




