وێستگەی كاره‌بای ئازادی ئاگری گرت؛ هەندێ گه‌ڕه‌ك کارەبایان لێ بڕا
هەولێر ــ kdp.info ــ شه‌وی 9/1/2015 سەعات 11:15ـی شه‌و، به هۆی شۆرتی كاره‌باوه، ئاگر چووە وێستگەی 132/33/11 لە گەڕەکی ئازادی لە شاری هەولێر و، لایەکی سەرچاوکەکە، بە كێبڵه‌كانیەوە سووتا.
ئه‌ندازیار حوسێن حه‌مه‌د قادر، سەربه‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای هه‌ولێر گوتی: "لەبەر ئەو سووتانە، چەند گه‌ڕه‌كێکی ناو شاری هه‌ولێر كاره‌بایان لێ برا، بەڵام لە وێستگەی گونجاوەوە، جارێ بڕێ کارەبامان بۆ دابین کردوونەتەوە، تا سەرچاوکە سووتاوەکە چاک دەکەینەوە؛ ئەو گه‌ڕه‌كانەی کێشە کەوتووەتە کارەباکەیانەوە، ئەمانەن: مامۆستایان، به‌لاشاوه، هه‌ڤاڵان، 5ی حه‌سارۆك، گوندی حه‌سارۆك، 21ی گوڵان، خه‌بات، به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌یداوه و سیتاقان، گلكه‌ند، 99ی زانكۆ، 94ی باداوه، 30ی شه‌هیدان، ئه‌ندازیاران، گه‌ڕه‌كی زانكۆ، باداوه، موفتی، زراعه، 21ی گولان و، شاری زه‌یتوون.
ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی دوێشەو کارەبایان لێ بڕابوو، بریتی بوو لە ئازادی، سه‌یداوه، ئیسكان، گه‌لاوێژ، كورته‌باڵایان، فه‌رمانبه‌ران، گه‌ڕه‌كی 94ی باداوه، ناو گه‌ڕه‌كی 21ی گوڵان، به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز، ناو گه‌ڕه‌كی مناره و، خاتووناوه؛ هەڵبەت هەر لەم بەیانییەوە کارەبایان بۆ دابین کراوەتەوە.
سەربه‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای هه‌ولێر گوتیشی: "هەتا گرفته‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشار کارەبایان لێ دەبێت، له‌وانه: به‌هاری نوێ، ناوبازاڕ، شه‌قامی پزیشكان، زانیاری، به‌شێك له سه‌یداوه و ئه‌ندازیاران و مه‌نتكاوه و ڕاستی و كۆماری.
وا وەستا و شارەزامان ناردووە گرفتەکە چارە بکەن؛ بە پارێزگای هه‌ولێریشمان ڕاگەیاندووە با موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان ڕه‌چاوی ئه‌م گرفتە بكه‌ن، هەتا کارەباکە چاک دەکرێتەوە.
هاوار مورتكه‌یی




