٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵیش لەبەر قەیرانی دارایی یاسای پێدانی مووچە بەقوتابیان جێبەجێ ناکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا _kdp.info_ جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەبەر ئەوەی عێراق لە قەیرانێکی ئابووریدایە، ئەمساڵیش ئەستەمە پڕۆژەیاسای مووچەی قوتابیانی جێبەجێ بکرێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق (سیراون سیرینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا عێراق لە قەیرانێکی داراییدایە و، نرخی نەوتیش تا دێ، دەشکێت، جا لەبەر ئەوە پێم وا نییە ھیچ کەسێک ئیمزا بۆ زیادکردنی مووچە کۆ بکاتەوە، جارێ دەشێ ھەوڵ بدەین هەرچۆنێک دەبێ پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند بکەین، بەشکەم تا چەند مانگی دی لەو قەیرانە ڕزگارمان ببێت."
(سیراون سیرینی) گوتیشی: "پڕۆژەیاسای پێدانی مووچە بە قوتابیانی پەسەند کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە، چونکە پار پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند نەکرا، جا بۆیە ئەمساڵیش لەبەر قەیرانی دارایی ئەستەمە جێبەجێ بکرێت."
(سیرینی) ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر تا چەند مانگی دی قەیرانەکە چارەسەر بوو، ئێمە داکۆکی دەکەین بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیاسایە جێبەجێ بکرێت.
بەپێی پڕۆژەیاساکە قوتابیانی سەرەتایی 30ھەزار دیناریان پێ دەدرێت و، قوتابیانی دواناوەندییش 50ھەزار؛ دیارە یاساکە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار