یه‌كێتی زانایان هێڕشه‌كه‌ی پاریسی ئیدانە کرد

به ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه ده‌كات كه كرایه سه‌ر باره‌گای ڕۆژنامه‌ی (شارلی ئابیدو)ی فه‌ره‌نسا و، بووه هۆی كوشتنی (10) ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌كه و دوو پۆلیس؛ پێمان وایه ده‌بێ جیهان پێكه‌وه دژی هه‌موو توندڕه‌و و توند‌وتیژییەك بوه‌ستنه‌وه و، ڕێگه له ئیرهاب و تۆقاندن بگرن به هه‌ر بیانوویەكەوە بێت، به تایبه‌تی ئه‌م ڕووداوانه كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ سه‌ر موسڵمانانی ڕۆژئاوا هه‌یه، به تایبه‌تی پێویسته زانایان و ناوه‌نده ئیسلامییه‌كان یه‌كده‌نگ بن دژی ئه‌م هێرشانه و، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌رێینیش دژی موسڵمانان هه‌بێت، پێویسته یاسا كێشه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه په‌نا بۆ ئه‌م كاره ناشیرینانه ببرێت.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان




