ئەمڕۆ کۆمەڵێک تەقینەوە بەرۆکی عێراقیان گرت

بەغدا-KDP.info- ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه، چه‌ند هێرشێـکی خۆکوژی به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له باشووری به‌غدا و ده‌وروبه‌ری شاری سامه‌ڕای ناوه‌ڕاستی عێراق ئەنجامدران و به لایه‌نی که‌م 23 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه‌یش برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان ئەمڕۆ رووداوگەلێکی تەقینەوە و کردەوەی خۆکوژی لە عێراق روویانداون، زۆربه‌ی هێرشه‌کانیش له ده‌روازه‌کانی سامه‌ڕا بوون، به تانکه‌ری بۆمبڕێژکرا و ئەنجام دراون. پێوەست بەو تەقینەوانەی ئەمڕۆ بەرۆکی عێراقی گرتن، سەرچاوە ئەمنیەكان ده‌ڵێن: له ده‌روازه‌کانی سامه‌ڕا بۆ قه‌زای دۆر و ڕێگای حوێش و فه‌لـلوجه تەقینەوە روویانداوە و ژمارەیەک هاوەنیش ئاراستەی ناوەڕاستی شار کراون، هاوكات له ناوچه‌ی یوسفیـیه‌ی باشووری به‌غدایش، ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکرا و له خاڵێـکی پشـکنینی پـۆلیسـدا له‌وێ تەقیەوەتەوە و 3 پـۆلیس و 4 هاوڵاتی کوشتوون و، 21 که‌سی دیکه‌یشی بریندار کردوون.
لەنێو بەغدایش خۆکوژێک بەنێو مزگەوتێکی شیعەدا لە ناوچەی عەدلی رۆژئاوای شار، خۆی تەقاندووتەوە و لە ئاکامدا 3 کەسی کوشتوون و، 9 کەسی دیکەیشی بریندرار کردوون.
بەگوێرەی ئامارەکانی ساڵی 2014، عێراق بە بەراورد لەوەتەی ئازاد کراوە، خوێناوی‌ترین ساڵی تێپەڕاندووە کە، هەزاران کەس بوونەتە قوربانی تەقینەوە و کردەوەی خۆکوژی.
یەحیا سابیر




