٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قاسم سمێڵ: هیچ کەس هێندەی سەرۆک لە خەمی شنگال و شنگالییەکاندا نییە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-(قاسم سمێڵ) دەڵێت، هیچ کەسێک هێندەی (سەرۆک بارزانی) لە خەمی شنگال و شنگالییەکاندا نییە، بەردەوام (سەرۆک) رایدەگەیەنێت کە، هەموو هیوا و ئاواتم ئەوەیە لە ماوەیەكی نزیكدا خەڵكی ناوچەكە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئەو كەسانەی دەستگیركراون لە ماوەیەكەی نزیكدا ئازاد بكرێن، من لەو باوەڕەدام بە پشتیوانی (سەرۆك) لە ماوەیەكی نزیكدا شنگالیش ئازاد دەكرێت و خەڵكی ناوچەكەیش دەگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم سمێڵ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت:" سەردانی (سەرۆك بارزانی) و (نێچیرڤان بارزانی) بۆ سەر چیای شنگال و مەزارگەی شەرفەددین بۆ کوردانی ئێزدیی ڕۆژێكی مێژوویە، هەرگیز بیرمان ناچێت کە (سەرۆك بارزانی) لەسەر چیای شنگال گوتارێکی پێشکەش کرد و، باسی لە خۆڕاگری ئێزیدییەکانی سەر چیا کرد.
(قاسم سمێڵ) دەشڵێت، ( سەرۆک بارزانی) زیاتر لە چوار مانگە لەبەرەكانی جەنگە و سەرپەرشتی ئازادكردنی ناوچەكانی  کوردانی ئێزیدی دەكات، ئەگەر (سەرۆک) نەبووایە ئەو سەركەوتنانە بە دەست نەدەهاتن، هەروەها بوونی ئەو لە بەرەكانی شەڕدا توانایەكی دیكەی داوەتە ئێزیدییەكان.
گوتیشی، ئەوەندەی (سەرۆک بارزانی) لە خەمی شنگال و شنگالییەكاندایە  هیچ كەس و لایەنێكی دیكە لە خەمی ئێمە دانین، بەردەوام (سەرۆک) رایدەگەیەنێت کە، هەموو هیوا و ئاواتم ئەوەیە لە ماوەیەكی نزیكدا خەڵكی ناوچەكە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئەو كەسانەی دەستگیركراون لە ماوەیەكەی نزیكدا ئازاد بكرێن، هەروا بگەڕێنەوە ناو كەس و كارەكانیان، من لەو باوەڕەدام بە پشتیوانی (سەرۆك) لە ماوەیەكی نزیكدا شنگالیش ئازاد دەكرێت و خەڵكی ناوچەكە دەگەڕێنەوە ناوچەكانیان.
(سمێڵ) ئاشكرایشی كرد، لەو ماوەیەدا زۆر كەس و لایەن قسەیان لەسەر شنگال كردووە، بەڵام با بۆ هەمووان دیار بێت شنگال كوردستانیە و هیچ كەس و لایەنێك جگە لە خەڵكی ئێزیدی بۆی نییە لەسەر داهاتووی شنگال قسە بكەن، كاتێك كە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، هاتە سەر چیای شنگال، داوامان لێیكرد، شنگال بكرێتە پارێزگا و سەر بە هەرێمی كوردستانەوە بێت.
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار