٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بابەکر زێباری: پێدەچێت حکوومەتی نوێی عێراق هاوکاریەکی باشی پێشمەرگە بکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- فەریقی یەکەم (بابەکر زێباری) رایگەیاند، حکوومەتی نوێی عێراق پێدەچێت هاوکارییەکی باشی هێزی پیشمەرگەی کوردستان بکات، چونکە پێشمەرگە ئەمڕۆ بەشێکە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە شەڕی تیرۆریستان دەکات لەسەر ئاستی عێراق و تەواوی وڵاتانی جیهان، بۆیە بە گەشبینییەوە لە کۆبوونەوەکە دەڕوانین و چەندین خاڵی باشیش قسەیان لەبارەوە کراوە.
  پێوەست بە کۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان و، وەزارەتی بەرگری عێراق، فەریقی یەکەم (بابەکر زێباری) سەرۆکئەرکانی سوپای عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "هەنگاوی زۆر گرینگ نراوە بۆ ئەوەی هەماهەنگییەکی باش لە بواری لەشکریدا هەبێت، بە تایبەت ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆئەوەی بتوانین خزمەتی زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەین، کە ئەمڕۆ بەرگری دەکەن لە دژی تیرۆر و تیرۆریستان و مەودایەکی زۆریشیان لە تیرۆریستان پاک کردووەتەوە.
(زێباری) گوتیشی: "هەوڵی ئێمە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی و وەزیری ناوخۆی عێراقی فیدراڵ هەن، کە کۆبوونەوەیەکمان لە ئاستی باڵادا سازکرد و ئاڵوگۆڕی بیرورامان کرد و، هەردوو لایش تێیدا سوود مەندین".
سەرۆکئەرکانی سوپای عێراق گوتیشی: "حکوومەتی نوێی عێراق پێدەچێت هاوکارییەکی باشی هێزی پیشمەرگەی کوردستان بکات، چونکە پێشمەرگە ئەمڕۆ بەشێکە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە شەڕی تیرۆریستان دەکات لەسەر ئاستی عێراق و تەواوی وڵاتانی جیهان، بۆیە بە گەشبینیەوە لە کۆبوونەوەکە دەڕوانین و چەندین خاڵی باشیش قسەیان لەبارەوە کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار