شەشۆ: دەتوانین بە كەمتر لە 48 سەعات تەواوی شنگال ئازاد بكەین

شەنگال-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم شەشۆ) دەڵَێت، بە پلانێکی تۆکمەی سەربازی دەتوانین بە کەمتر لە 48 سەعات تەواوی شنگال ئازاد بکەین..جەختیشی کرد کە، (سەرۆک بارزانی) رۆڵێکی وەها گەورەی بۆ کوردانی ئێزیدی گێڕا هەرگیز ئەو رۆڵە لە بیرناکرێت.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم شەشۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لەئیستادا شەڕ لەناو شنگال بەردەوامە و هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە و چەندین شوێنی گرینگی ئازاد كردوون، هەركاتێك پلانێکی تۆكمەی سەربازیمان پێگەیشت، ئەوا دەتوانین لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر تەواوی شنگال ئازاد بکەین.
(شەشۆ)، زانیاری خستە ڕوو کە، تیرۆریستانی داعش لە ترسی بۆردومانی هێزی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، تایەی ئۆتۆمبێل و کەلەوپەلی دیکە دەسووتێنن، بۆ ئەوەی شوێنبزربن و نەتوانرێت بەباشی ئامانجەکان بپێکێنرێت، بەڵام ورەیان یەکجار رووخاوە و ئەوانەی لە هەندێ شوێنی نێو شنگالیش ماون، ئەو تیرۆریستانەن کە ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە.
(قاسم شەشۆ) دەشڵێت، (سەرۆک بارزانی) لەنزیكەوە سەرپەرشتی شەڕی شنگال دەكات، ئەمەش وایکردووە کە، سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنرێن، چونکە (سەرۆک) رۆڵێکی وەها گەورەی بۆ کوردانی ئێزیدی گێڕا کە هەرگیز ئەو رۆڵە لەبیر ناکرێت.
سەرباز واحد




