٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوای جێگیرکردنی تێبینییەکان بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ( د.ئەشواق جاف) رایگەیاند کە، تا تەواوی تێبینییەکانی پەرلەمانتاران کە پێوەست بە بودجە هەیانە جێگیر نەکرێن، ئەوا بودجە ناخرێتە دەنگدانەوە..جەختیشی کرد کە، بەو پەڕی جیددییەوە هەوڵدەدەن گشت مافەکانی کورد لە بودجەدا جێگیر بکەن.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ( د.ئەشواق جاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند،" لە دانیشتنی رۆژی پێنج شەممەی پەرلەمان، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە تەواو نەبوو، لەبەرئەوەی ھەموو پەرلەمانتاران فریا نەکەوتن قسە بكەن، بەڵام ئەگەر خوێندنەوەی دووەمیش تەواو بێت، پڕۆژەیاساكە ناخرێتە دەنگدانەوە، چونکە دەبێ تەواوی تێبینییەکانی پەرلەمانتاران جێگیربکرێن و دواتر بخرێتە دەنگدانەوە. هەروا دەبێ چەند رۆژێکیش مۆڵەت بدرێتە لیژنەی دارایی تا ئەو تێبینییانەی پەرلەمانتاران كە یاسایین، لە پڕۆژە یاساكەدا جێگەیان بكرێتەوە و، دواتر دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت" .
ئەندامەكەی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رونیكردەوە" رەنگە لە ماوەیەكی نزیكدا كارەكانی لیژنەی دارایی لەسەر بودەی 2015 تەواو بكرێت بۆ ئەوەی بتواندرێت پەسند بكرێت، ئێمەش وەك نوێنەرانی كورد بەرگریكاری سەرسەخت دەبین لە گشت ئەو مافانەی کە پێویستە جێگیری بکەین لە بودجەدا".
جێی ئاماژەیە کە، بوودجەی 2015ـی عێراق بە 125 ترلیۆن دینار خەملێنراوە و، نزیكەی 25 ترلیۆنیش كورتی هێناوە.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار