بەغدا..بودجە رەوانەی حکوومەت دەکرێتەوە..دوو هۆکار هەن

بەغدا-KDP.info- ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فڕاکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەلان نوورەددین) رایگەیاند کە بودجەی گشتیی عێراق لەبەر دوو هۆکار رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن، ئەویش لەبەر نرخی نەوت و هەناردەکردنی نەوتە.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فڕاکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەلان نوورەددین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆش گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بەردەوام بوو و40 پەرلەمانتار قسەیان کرد و رەنگە تا160پەرلەمانتاریش قسەبکەن، بۆیە ئەمەش کاتی دەوێت.
(ئەردەلان نورەددین) گوتیشی، دوو گرفت لەبەردەم پڕۆژەیاسای بودجە ھەیە؛ دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت لە جیھاندا کە ئەمڕۆ نرحی یەک بەرمیلی نەوت بە 46 دۆلار بوو، رەنگە نرخەکە دابەزێت بۆ 38 دۆلار، هەروا رەوانەکردنی نەوتیش بۆ دەرەوە نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست کە دەبێت رۆژانە سێ ملیۆن و 300 ھەزرا بەرمیل بێت لە رۆژێکدا، ئەمانە گرفتن بۆ پڕۆژەیاسای بودجە.
ئەو پەرلەمانتارە روونیشی کردەوە، پێویستە پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێتەوە و بەشە بودجەی وەزارەتەکان کەمبکرێتەوە و پێداچوونەوەی بۆ بکرێت ئەو کات رەوانەی پەرلەمان بکرێتەوە.
ھەروەھا گوتیشی، ئەوانەی دژایەتی رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکەن کەمن و ناتوانن کاریگەری دروست بکەن.
(نورەددین) گوتیشی، چاوەڕوان دەکرێت لەبەر ئەو ھۆکارانە پەسەند کردنی بودجە بکەوێتە سەرەتایی مانگی داھاتوو.
بڵند ئیبراھیم




