پەرلەمان.. دەنگی بە لیژنەی کەوتنی مووسڵ دا و دانیشتنی بودجەیشی بۆ شەممە دوا خست

بەغدا kdp.info :ئەندامی كورد لە پەرلەمانی عێراق (ئەردەلان نوورەددین) دەڵێت، ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی پێوەست بە بودجە بۆ رۆژی شەممە دواخرا، هەروا لە دانیشتنەکەیشدا دەنگ بە لیژنەی لێکۆڵینەوەی کەوتنی مووسڵ درا کە لە 21 ئەندام پێک دێن.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق (ئەردەلان نوورەددین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، گفتوگۆكان سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بووجەی گشتیی 2015-ی عێراق بەردەوامیان هەیە کە زیاتر لە 160 پەرلەمانتار خۆیان ناونووسکردووە بۆ قسەکردن لەسەر پڕۆژەکە و ئەمڕۆیش زیاتر لە 40 پەرلەمانتار قسەیان هەبوو، بەڵام دانیشتنەکان کاتیان دەوێ، بۆیە کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو دوا خرا.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نووینەرانی عێراق گووتیشی، هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەنگ بە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ درا کە ژمارەیان 21 ئەندامە و ئەندامەکانیش لە لیژنەی ناوخۆ و بەرگری و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری دیکە پێکهاتوون.
نەشوان بەرزنجی




