٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قاسم دربۆ: پێشمەرگە زاڵن بەسەر داعشدا و، لە هەر لایەكەوە دەربكەون لێیان دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

شنگال ــKDP.infoــ فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم دربۆ) ڕایدەگەینێت، تیرۆرستانی داعش لە سنووری شنگال زۆر بێهێزن و، چەكیان كەم بووەتەوە؛ ئەوانەی بیانییشن بەرەو سووریا و، مووسڵ هەڵدێن.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم دربۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری شنگال تیرۆرستانی داعش زۆر لاواز بوونە؛ بەرگە ناگرن، هەربۆیە پەنا دەبەنە بەر كردەوەی خۆكوژی و، بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو دەیانەوێت زەرەر لە هێزی پێشمەرگە بدەن، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە لە هەموو لایەكەوە زاڵن بە سەریاندا؛ گشت بەرزاییەكان، هێزی پێشمەرگەیان لێیە و، لە هەر لایەكەوە دەربكەون لێیان دەدەن."
(قاسم دربۆ) گوتیشی: "تیرۆرستانی داعش لەو سنوورە چەكی گرانی وایان پێ نەماوە، بۆیە بیانییەكان زۆربەیان خەریكی هەڵاتنن بەرەو سووریا و، مووسڵ؛ ئەوانەی ماون خەڵكی ناوچەكەن كە لە هۆزەكانی تەلەعفەرین و متیتن."
دەڵێ ئەوەیشی رابکەن، لە پشتەوە لێی دەدەن و، دەیکوژن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار