پەرلەمانی کوردستان: پشتیوانی گەلی فەرەنسایە
__2015_01_08_h14m29s57__RM.jpg)
ههولێر-KDP.info- د. یووسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کونسووڵخانەی فەرەنسای لە هەولێر بەسەر کردەوە و، پەیامی هاوخەمیی پەرلەمان و گەلی کوردستانی بە گەلی فەرەنسا ڕاگەیاند و، گوتی: "لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش، فەرەنسا پشتیوانییەکی گەورەی هەرێمی کوردستانی کرد دژ بە تیرۆرستان، ئەمڕۆ ئێمەیش پشتیوانی لە گەلی فەرەنسا دەکەین، لەو ڕووداوە تیرۆریستیەی بارەگای حەفتەنامەی (شارلی ئیبدۆ) لە پاریس کردە ئامانج و، (ستیفان شاربۆنێر ــ شارب) و، چەند ڕۆژنامەنووس و، هاوڵاتییەکیان تیرۆر کرد؛ هیوادارین گەل و حکوومەتی فەرەنسا، لەو کارە تیرۆریستییەدا خۆڕاگر بن."
ئەم نیوەڕۆیە، د. یووسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ سکرتێری پەرلەمان و، سەرفراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا، پێکەوە سەردانی کونسووڵی فەرەنسایان کرد لە هەولێر؛ ئالان گێب خان، سەرکونسووڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێیان کرد.
کونسووڵی فەرەنسا، لەبەر ئەو سەردان و هاوخەمیکردنە، سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کرد.




