نووری بریمۆ: په‌یه‌ده ده‌یه‌وێت ڕێككه‌وتنەکەی هه‌ولێر و دهۆك هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه

هه‌ولێر ــKDP.infoـ ئەندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیی (پارتیی دیموكراتی كوردستان ـ سوریا) باس له هه‌وڵه‌كانی په‌یه‌ده ده‌كات بۆ تێكدانی ڕێككه‌وتنەکەی دهۆك و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی كوردستان.
)نوری بریمۆ) له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتیی دیموکراتی کوردستان، گوتی: "له ده‌سپێكی ڕێككه‌وتنەکەی هه‌ولێر و دهۆكه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ین په‌یه‌ده نایه‌وێت ئه‌و ڕێككه‌وتنانه جێبه‌جێ بكرێت؛ كە جێبه‌جێیش نەکرا، واتە دیكتاتۆری؛ قه‌ده‌غه‌كردنی كاری حزبی و گرتنی خه‌ڵك و ڕاوه‌دوونانی چالاكوانان، ڕێككه‌وتنەکەی دهۆك ڕادەگرێت و، دیارە خۆیان پێیان خۆشە؛ ده‌یانه‌وێت به كۆمه‌ڵێك دروشم و پره‌نسیبەوە ــ كه خۆیان باوه‌ڕیان پێی هه‌یه ــ بیسه‌پێنن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هێزه كورده‌كانی دیكه‌دا".
)بریمۆ) گوتیشی: "هیوادارین ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی دهۆك جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام زانیاریمان هه‌یه په‌یه‌ده ده‌یه‌وێت ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه؛ جگە له‌وه‌ش پیلانیان داناوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی و، نانەوەی ئاژاوە له ئه‌نجوومه‌نەکەدا؛ ئەوەتا چه‌ند حزبێكی ده‌سكه‌لای خۆیانیان هێناوه، ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه ناو هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌وه".
نەیشیشاردەوە کە ئەوان له‌به‌ر خاتری یه‌كده‌نگیی كورد هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه.




