حكوومه‌تی عێراق گرێبه‌ستی كارمه‌نده‌كانی تازه نه‌كاته.. هەرێم نوێی ده‌كاته‌وه

هه‌ولێر ــKDP.infoــ حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه گرێبه‌ستی كارمه‌نده‌كانی تازه نه‌كاته‌وه، به‌ڵام وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕیارێکی لەو چەشنەی نەداوە گوایە گرێبه‌ستی كارمه‌نده گرێبه‌سته‌كان هەڵوەشێنێتەوە؛ وەکو حكوومه‌تی عێراق ناکەین، ئێمە ته‌نانه‌ت پار بەو قه‌یرانە داراییەشەوە، مووچه‌ی گرێبه‌سته‌كانمان هەر داوە."
وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)ڕێباز محه‌مه‌د حه‌ملان) ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌ستانه‌ی كه بۆ ساڵی 2015 پێویستن، گرێبه‌سته‌كانیان بۆ تازه ده‌كه‌نه‌وه.




